هاتوچۆی هەولێر پێشنیارێک ئاراستەی شارەوانی ئەو شارە دەکات
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پێشنیارێکی بۆ شارەوانی ئەو شارە کردووە، داوای کردووە، داواكاری خەڵكێكی زۆری شاری هه‌ولێریتان پێ راده‌گه‌یه‌نین، كه داوای هەڵگرتنی ئه‌و نافوره‌یه‌ی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی رۆژئاوا ده‌كه‌ن.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو نافورەیە، بووەتە هۆی جه‌نجاڵیه‌كی به‌رده‌وام و شیوانی قیری شه‌قامه‌كه، هه‌روه‌ها ئاستی بینینی له‌ناو ترافیكه‌كه كه‌م كردووەته‌وه.
ئاشکراشی کردووە: ”ئێمه‌ش پێشتر له چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه ئه‌م داواكارییه‌مان كردووه و ته‌نانه‌ت رازیبوونی زارهیكی پارێزگاریشمان وه‌رگرتووه، جا چاوه‌روانی هیممه‌تتانین كه ئه‌م داواكارییه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن“.
باسنيوز
