كاركردن له پڕۆژه‌ی جووتسایدی وارماوا - ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستی پێ دەكاته‌وه
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و پڕۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی شاره‌دێی (وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان)، له ساڵی 2013 وه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و (70%) ی ته‌واو كراوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ڕاگیراوه و (30%)ی ماوه ته‌واو بكرێت و بۆ ته‌واوكردنی (11) یانزه ملیار دینار پێویستە".
ڕوونیشی كرهدهوه و گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگاوبانی سلێمانی هەماهەنگیمان کردووە و ڕاپۆرتێكمان نوسیووه و تێیدا گرنگی و پێداویستییه‌كانی ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان خستووه‌ته ڕوو و به نوسراو ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه كه ده‌ست بكرێته‌وه به كاركردن تێیدا و بڕیاره له ده ڕۆژی ئاینده‌دا كاركردن تێیدا ده‌ست پێ بكاته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و پڕۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "ئه‌م ڕێگه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره گرنگه‌كانی ناوچه‌كه و به رێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه، ڕۆژانه نزیكه‌ی 5 هه‌زار ئۆتۆمبیل پێیدا هاتوچۆ ده‌كات، ته‌نیا له‌م دوو مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 13 هاووڵاتی تێیدا بوونه‌ته قوربانی و به‌پێی ئاماره‌كانیش له ساڵی 2017 ، (40) ڕووداوی هاتوچۆ له‌و رێگه‌یه ڕووی داوه، بۆیه ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر گرنگه".
باس‌نیوز
