میلیشیاكانى حەشدی شەعبی هەڕەشەی داگیركردنى گوندهكانى سنووری خانەقین دەکهن
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین ڕایگەیاند: ”فەوجێکی عێراقی بەناوی حەشد و سوپای عێراقەوە هاتوونەتە گوندی (فەرەج)ی سەر بە شارەدێی گوڵالە لە سنووری خانەقین، ئەو هێزە سنووری هێزە هاوبەشەکانی لیواکانی سێ و پێنجیان تێپەڕاندووە، پێشتر ئەو دوو لیوایە ڕێککەوتنیکیان کردووە“.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لەکاتی ڕژێمی پێشوودا (سەدام حوسێن) بڕیارێکی دەرکرد، بۆ هێنانی عەرەب بۆ ئەو گوندانەی سنووری خانەقین و ماڵ و زەوی کوردەکانیان تهعریب کرد، سەرەڕای ئەوەی مام جەلال بوو بە سەرۆک کۆمار و چەندین وەزیری کوردیش چوونە بەغدا، نهتوانرا ئەو بڕیارەی ڕژێمى بهعس هەڵ بوەشێننەوە، بۆیه ئێستا ئەوان بەناوی سوپا و حەشدی شەعبی دێنە گوندەکان و هەڕەشە لە جووتیارانی كورد دەکەن و داوای موڵک و ماڵیان لێ دەکەن“.
ئەو بەرپرسەی پارتی، گوتیشی: ”ئەو هێزە نەدەبوو بێتە ئێرە، چونکە تهنانهت سنووری ساڵى 2003یشیان تێپەڕاندووە، هەرچەندە فهرماندهى فەوجی ئەو هێزە گوتوویەتی کە بۆ داگیرکاریی نەهاتوون و کەس لەوێ دەرناکەین”.
باسنیوز
