ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە ھەركەسێك ئۆتۆمبێل بەبێ ژمارە لێ بخوڕێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی دادەگرن و سزا دەدرێت، ھەروەھا ئەو كۆمپانیایەی كە ئۆتۆمبێل بە ھاووڵاتیان دەفرۆشێت و دوای چەند رۆژێك ژمارەكەیان پێدەدات سزادەدەرێن.

لە راگەیەندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد: "ماوه‌یه‌كه‌ تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئۆتۆمبێلی تازه‌ و تۆمارنه‌كراو له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماركرابن و ‌به‌بێ ئه‌وه‌ی تابلۆی ژماره‌ كاتی یان بۆبه‌سترابێت. له‌به ‌دواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە بۆمان ده‌ركه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌خودی كۆمپانیاكان تابلۆیه‌كان هه‌ڵده‌گیرین و ‌ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێت به‌ هاووڵاتی، ‌ئه‌گه‌ر له‌دوای چه‌ند رۆژێكی تێست كردن گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن ئینجا تابلۆیه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كه‌ كڕیوویه‌تی، كه ‌ئه‌مه‌ سه‌رپێچی یاساییه‌ و ‌ئێمه‌ وەك پۆلیسی ھاتووچۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی لەوشێوەیە ده‌ست به‌سه‌ر دابگرین له‌ گه‌راجی (حجز) ده‌مێنێته‌وه‌ و ‌سزایه‌كی دارایی زۆر قورسی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر".

ھاتووچۆی ھەولێر راشیدەگەیەنێت: "ئەو كۆمپانیایەی ئەو كارە بكات،‌ جگه‌ له‌و سزایەی‌ ‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ری ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كه ‌ملیۆنێك دیناره‌ و ‌هه‌روه‌ها سه‌رووی خۆشمان لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌وا سزای كۆمپانیایه‌كه‌ بدات، تا رادەی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تیش. بۆیه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كە خۆیان به ‌دووربگرن له‌م جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ و ‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به ‌خۆیان نه‌ده‌ن كه‌ئۆتۆمبێل به‌بێ تابلۆی ژماره‌ كاتی بفرۆشن".


K24
Top