شاندی پارتى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆبوویه‌وه‌

شاندی پارتى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆبوویه‌وه‌
شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازڵ میرانى گه‌یشته‌ شارى به‌غداو لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر موقتەدا سەدر کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، سەردانی بەغدای کرد، لە یەکەم دیداری شاندەکەدا لەگەڵ رێبەری رەوتی سەد موقتەدا سەدر کۆبوونەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەکە ئەرێنی بووە.

بڕیارە شاندی پارتی سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى، نوری مالیكى، نوجه‌یفى، عه‌مار حه‌كیم و هادی عامری و ‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ى عێراقى بكه‌ن.

kdp-
Top