کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 22\5\2018، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە، تێدا هاتووە، کە ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى به بڕیارى ژماره (9) كۆنووسى ئاسایى (9) به‌روارى 14/5/2018، چەندین پەێڕەوی بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، پەسەند كردووه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ده‌قى په‌یڕه‌وه‌كانیش له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى كۆمسیۆن (www.khec.krd) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژەی بە پەێڕەوەکانیش داوە، وەک: په‌یڕه‌وى ژماره (1) ى ساڵى (2018)، ئاماده‌كردن ونوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و خستنه‌ڕووى تانه‌كان، په‌یڕه‌وى ژماره (2) ى ساڵى (2018)، بریتییە لە په‌سه‌ندكردنى قه‌واره و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان، په‌یڕه‌وى ژماره (3) ى ساڵى (2018)، سكاڵا‌و تانه‌كانە، هەروەها ژماره (4)ى ساڵى (2018) - بریكارانى قه‌واره سیاسییه‌كان، په‌یڕه‌وى ژماره (5) ى ساڵى (2018)، بریتییە لە چاودێرانى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى، هاوکات په‌یڕه‌وى ژماره (6) ى ساڵى (2018)، بریتییە هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ئاشکراشی کردووە، کە په‌یڕه‌وى ژماره (7) ى ساڵى (2018)، په‌سندكردنى لیستى پاڵێوراوان، په‌یڕه‌وى ژماره (8) ى ساڵى (2018)، کە ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنە، هەروەها پەێڕەوەی دیکەش بریتییە لە ڕێساكانی ڕه‌فتاركردنی چاودێران و بنه‌ماكانى ره‌فتارى قه‌واره سیاسییه‌كانە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك تانه‌ى هه‌یه له‌م په‌یڕه‌وانه ده‌توانێت له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژ پاش به‌روارى بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه ئاراسته‌ى بكات.
باسنيوز
