مەلا بەختیار هێما بۆ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە بۆ بەغدا دەکا
مەلا بەختیار لە نووسینێکیدا بە ناوی (فەیسبووکنامەی ژماره (43) دانوستانێكی قورس و قۆناغێكی مه‌ترسیدار!) کە لە پێگەی تایبەتیی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”به‌هه‌موو كێشه و تهمومژێكهوه، هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات. لایه‌نه براوه‌كان له‌گه‌رمه‌ی دانوستانی پێكه‌وه‌نانی كابینهن. شیعه سه‌ره‌ڕای جێگۆڕكێی هێزه‌كانی، براوه‌یه، سوننه زیاتر پاشه‌كشه‌ی كرد، كورد وه‌كو خۆی ده‌رچووه“.
تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە شیعه‌كان، زیاتر له سوننه و كورد، دابه‌شبونه‌ته سه‌ر ڕه‌وت و هێزی جیاواز، ته‌نانه‌ت بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت و ئێرانیش ئەم دابەشبوونە هەیە و “ڕێكخستنه‌وه‌یان قورسه”. دەشڵێت: “حزبی ده‌عو زۆر ناكۆكن (عه‌بادی و مالیكی)، ره‌وتی سه‌در و دۆسته‌كانی، لە دەرەوەی پۆلی شیعه‌دا ده‌فڕن!”.
لەبارەی سوننەوە مەلا بەختیار ڕوونی کردووەتەوە: “سوننە ڕابهرایهتییەكهی جارانی لاواز بووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ناسیۆنالیسته عه‌ره‌بییه‌كانیان، ئاوازی جۆراوجۆر، ده‌چڕن. دیاره كاریگه‌ریشیان كه‌متر بووە”.
لەبەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتان داوە و ڕای گەیاندووە: “ئەمریکا حکوومەتێکی به‌هێزی گه‌ره‌كه. ئه‌میش له عه‌بادی و لیسته‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام دژه عه‌بادیش به‌هێزن. پێناچێ ئێرانیش پێی خۆش بێ عه‌بادی ببێته‌وه شۆڕه‌سوار!”.
هەروەها نووسیویەتی: “كورد به‌گشتی به‌مایه‌ی خۆی هاتۆتهدهرەوە، به‌ڵام به خانه‌خراپی و قوڵبوونی ناكۆكییه‌كانی. نه یه‌كێتی و پارتی و نه لایه‌نه دژه‌كان، ستراتیژێكی دیاریكراویان، بۆ ده‌سه‌ڵات و بۆ ئۆپۆزسیۆن نییه”.
بە بڕوای مەلا بەختیار، ئه‌ركی یه‌كێتی و پارتی قورسە له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، به‌ڵام “ئه‌ركی دژه‌كان، قورستره. چونكه به‌رنامه‌ی جیاواز و كه‌سایه‌تیی ناكۆك و مه‌رامی تایبه‌تی، له‌ناویاندا هه‌یه”.
لە کۆتاییشدا دەڵێت: “ئێستا كاتی دانوستانە، یان به گشتی، یان یه‌كێتی و پارتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوپێناویان ده‌بن. له‌به‌غدا به‌رپرسیارێتی، له‌به‌ر هۆی جۆراوجۆر، ناكرێ له‌مه زیاتر، فه‌رامۆش بكرێ. کاتیەتی، لایه‌نه‌كانی به‌غداش، هه‌موویان ده‌رگایان بۆ ڕێكه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ كورد، واڵایه.. هه‌ر دانوستان رێگای چاره‌سه‌رە، به‌ڵام به‌تۆكمه‌یی كوردستانی و به پڕۆژه‌ی سیاسی و ده‌ستووری و ئابووریی كوردستانی زۆرینه”.
باسنيوز
