يەكێتی: بەپێی یاسا دەتوانن پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەوە ڕاگەیاند: لەم خولەی پەرلەماندا فریا دەکەوین پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پڕ بکەینەوە، بەپێی یاساش چی ھەبێ دەیکەین، چونکە یاسادانان، یان ھەمواری یاساکە کە چەند مانگێکی ماوە، یان دانانی سەرۆکی پەرلەمان لە دەسەڵاتی پەرلەمانە".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ڕوونیشی کردەوە: " نامەی دەست لەکار کێشانەوەکەی یوسف محەمەد وەردەگرن و واژۆی دەکەن“. لەبارەی ئەوەی ئاخۆ بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان، پێویست بە ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان لە دەرەوەی پەرلەمان دەکات؟ ماوەتی گوتی: "دەکرێ لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی دیکەی ناو پەرلەمان، لەناو پەرلەمان و دەرەوەش ڕێککەوتن بکرێ، بەڵام ھێشتا دەست بەکار نەبووین".
دلێر ماوەتی ئەوەشی خستە ڕوو: ”لەوانەیە ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بۆ بابەتی چاکسازی ئەنجام بدرێت“.
باسنیوز
