لیژنەی دارایی: چەندە زووتر پڕۆژەی چاکسازی پەسەند بکرێت زووتر پاشەکەوت نامینێت
بڕیار بوو دوێنی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی ئاماده بكه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام نوێنه‌ری هه‌ندێك لایه‌ن ئاماده نه‌بوون، بۆیه نه‌توانرا ڕاپۆرته‌كه ئاماده بكرێت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش دوا خرا.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد، شرین حوسنی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، چونكه به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه 150 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه و دادپه‌روه‌ری دروست ده‌كات و ئه‌وه‌ی موسته‌حه‌ق نه‌بێت، كه هاتبێته دامه‌زراندن له هه‌ر پله‌یه‌كدا بێت، لا ده‌برێت و دامه‌زراندنی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودی بۆ هه‌موو چینوتوێژێك ده‌بێت."
شرین حوسنی گوتی: "ماده‌یه‌كمان له‌و پڕۆژه‌یاسایه داناوه كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته سه‌ر حیسابێكی تایبه‌تی بانكی فه‌رمانبه‌ران، هه‌ركاتێك حكوومه‌ت توانای هه‌بێت بۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه و جگه له‌وه‌ش، پاشه‌كه‌وت به یه‌كجاری هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه چه‌نده زوو پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت هێنده زووتر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت، بۆیه پێویسته په‌له‌ی لێ بكرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد: "دوێنی زۆر هه‌وڵمان دا ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی دارایی و یاسایی دروست بكه‌ین و ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكه‌ین، به‌ڵام نیساب ته‌واو نه‌بوو و كۆبوونه‌وه‌كه دوا خرا، هۆكاره‌كەیشی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن موماته‌ڵه به‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌كو پارتی سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ین و پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت."
حوسنی باسی له‌وه‌ش كرد: "ڕه‌نگه ئه‌و لایه‌نانه نه‌یانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی نایاسایی و خانه‌نشینی نایاساییان هه‌یه و مووچه‌خۆری بندیواریان هه‌یه و ده‌ترسن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری ئه‌وان هه‌بێت، به‌ڵام پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له هه‌ریمدا هەبێت."
kdp-
