کۆمسیۆن وەڵامی سکاڵای لایەنە سیاسییەکان دەداتەوە
بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆن، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر سکاڵای لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین، قادسیە، بابل و کەربەلا داوە.
هەروەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، کۆمسیۆن هەموو سکاڵاکانی لایەنەکان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو پارێزگایانە رەت دەکاتەوە، چونکە ”بەڵگەی پێویست و پێشێلکاری رووی نەداوە“.
ئەو کەس و لایەنانەی لەو بڕیارە ناڕازین، دەتوانن لەماوەی سێ رۆژ لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان تانە لەو بڕیارە بدەن.
رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
باسنيوز
