سەرکردەیەکی یەکێتی: خوا هیدایه‌تى گۆڕان بدات

 سەرکردەیەکی یەکێتی: خوا هیدایه‌تى گۆڕان بدات
ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی ڕای دەگەیەنێت، گۆڕان پێویستە دان بەوەدا بنێت لە سلێمانی ڕکابەری بۆ پەیدا بووە و دەنگەکانیان بردوون، با دەنگەکانی نەوەی نوێ و قەوارەکەی بەرهەم ساڵح کۆبکەنەوە، دەنگەکانی خۆیان دەرەچێت.

ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان ڕايگەیاند: ”کەس دان بە دۆڕاندا نانێت و هەمووی دەڵێت ساختەکاری کرا و دەنگەکانم دزران، به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان له‌وه‌ زیاتر نه‌بووه‌".

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، گوتیشی: ”پێویستە گۆران دان بەوەدا بنێت کە لە سلێمانی ڕکابەری بۆ دروست بووە و دەنگەکانیان براوه‌، لە ساڵی 2014 نەوەی نوێ و قەوارەکەی بەرهەم ساڵخ نەبوون، بەڵام ئێستا هەریەکێک لەوانە بەشێک لە دەنگەکانی گۆڕانیان بردووە".

داواشى له‌ گۆڕان كرد، ده‌نگه‌كانى "نه‌وه‌ى نوێ" و قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح كۆ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وكات كۆى گشتیی ده‌نگه‌كان، ده‌نگه‌كانى گۆڕان له‌ 2014 ده‌رده‌چێت، گوتیشی: "هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانن، كه‌ چى شەڕەکە بە یەکێتی دەفرۆشن، چونكه‌ یەکێتی براوەیە، بۆیه‌ داوا دەکەین خوا هیدایەتیان بدات“.









باسنيوز
Top