ڕانیه‌.. ئاگر له‌ عه‌مبارێكى شلكردنه‌وه‌ى قیڕ كه‌وته‌وه‌

ڕانیه‌.. ئاگر له‌ عه‌مبارێكى شلكردنه‌وه‌ى قیڕ كه‌وته‌وه‌
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 / 5 / 2018 له‌ شاره‌دێى حاجیاواى سه‌ر به‌ شارى ڕانیه‌، ئاگر له‌ عه‌مبارێكى شلكردنه‌وه‌ى قیڕ كه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی زانێكی زۆری ماددی.



حوسێن عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ ڕووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ نزیك عه‌لوه‌ى حاجیاوا هه‌یه‌ دواى گه‌یشتن به‌ شوێنى شوێنى ڕووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ عه‌مبارى شلكردنه‌وه‌ى قیڕى پڕۆژه‌كانى ڕێگاوبان ئاگرى تێبه‌ربووه‌".



گوتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ ئاگره‌كه‌ زوو كۆنتڕۆڵكرا به‌ڵام به‌شێكى زۆرى عه‌مباره‌كه‌ سووتا كه‌ به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زیانى نزیكه‌ى 30 ملیۆن دینارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".



ئاشكراشى كرد كه‌ ڕووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دواى ڕووداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌..
bas news-
Top