سەرۆک بارزانی: بە هیمەتی پێشمەرگە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هێز و لایەنێك نەچەماندووە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ ٢٠ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە. لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە. هەر بە هیمەتی پێشمەرگەیشە كە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هیز و لایەنێك نەچەماندووە جگە لە خودای مەزن. سەركەوتن و سەربەرزی بۆ ئەوانەیە كە خاوەن ئیرادە و قەزییەن و دڵسۆز و ڕاستگۆن لەگەڵ میللەتەكەیاندا.
مەسعوود بارزانی
٢٠ـی ٥ـی ٢٠١٨
سەرۆک بارزانی، له دهستپێكی هێرشی سوپای عێراق بۆ سهر باشووری كوردستان له رێكهوتی 11ی ئەیلوولی 1961 و هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا، به ناچاری خوێندن بهجێ دههێڵێ و له رێكهوتی 20ی ئایاری 1962دا، پهیوهندی به ریزهكانی هێزی پێشمهرگهوه دهكات، دەستکەوتی رێکەوتتنامەی 11ی ئاداری 1970 و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی باشوور، لە دەستکەوتە پڕ بایەخەکانی شۆڕشی ئەیلوولە، کە سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگە و شاندی دانوستانکار رۆڵێکی بەرچاوی تێدا هەبوو.
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتووخوازن، کە ئاکامەکانی ئهو شۆڕشه، راپەرینە شکۆدارەکەی ئاداری 1991 و، دواتر پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. هەرێمێک لەسەر ئاستی ناوچەکە خاوەنی حکومەتێکی دیموکراتییه، کە تیایدا مافی هاووڵاتیبوون و ژنپارێزی و ژینگەپارێزی و یەکسانی بۆ کۆمەڵگا فەراهەم کرد.
بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا بینی و دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بارزانی مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا جێکرایەوە.
سەرۆک بارزانی لە جەنگی دژی تیرۆردا، وەک پێشمەرگە و سەرۆک، شانبەشانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی کوردستان دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش وەستایەوە و تا تەفروتووناکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە پێشەوەی لە بەرەکانی جەنگدا مایەوە.
سەرۆک بارزانی لەو کاتەی حکوومەتی بەغدا دژ بە مافە دەستوورییەکانی کوردستان وەستایەوە و بودجە و قووتی هاونیشتمانیانی بڕین مەرامی دوژمناکارانەی ئەو دەستەڵاتەی هەست پێکرد، وەک پێشمەرگە و سەرۆک رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجامدا.
سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان وەک دەستکەوتێکی گەورە و مێژوویی کە لە ئایندەدا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی لەسەر بنیاد دەنرێت، لە دەستکەوتە هەرە گەورەکانی سەرۆک بارزانییە و گەلی کورد شانازی بەو رۆژ و دەرفەتەوە دەکات.
لە ماوەی 56 ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، خەبات و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلی کوردستان، تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموکراسی، پێکەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی بووە.
kdp-
