كێله‌شین.. كۆڵبه‌رێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به گوللەى پاسداران شەهید بوو
هاوار ئه‌رگۆشى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى سۆران، راى گه‌یاند: ”له لایه‌ن نه‌خوشخانه‌ی سیده‌كان، به‌بوونی ته‌رمێك به‌ناوی مه‌یسه‌م كه‌ریم عه‌لی، ته‌مه‌ن 28 ساڵ ئاگادار كراینەوه، دوای گه‌یشتنی تیمێكی پۆلیس بۆمان ده‌ركه‌وت، ناوبراو خه‌ڵكی گوندی سێوهردهى سەر بە شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، كه به‌پێی گوته‌ی برایه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵی بووه، به‌مه‌بستی كاری كۆڵبه‌ری هاتبوونه سنووری باشووری كوردستان، له‌نزیك ناوچه‌ى كێله‌شین له‌سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان، له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران، ته‌قه‌ی لێكرابوو سه‌ره‌تا به‌سه‌ختی زامدارببوو، به‌ڵام له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خوشخانه گیانی له‌ده‌ست دا بوو".
گوته‌بێژى پۆلیسى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه.
هاوکات د. سه‌تار سه‌لیم، سه‌رپه‌رشتیارى پزیشكى دادى سۆران، راى گه‌یاند: ”ئەو هاووڵاتییه رۆژهەڵاتییە، گولله‌یه‌كى به‌ر پشتى كه‌وتبوو له سنگى ده‌رچووبوو، به‌وهۆیه گیانى له ده‌ست دابوو، له‌ئێستا پشكنین و ورده‌كارى و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رمه به‌رده‌وامه“.
باس‌نیوز
