بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى سه‌در په‌نا ده‌باته به‌ر سەركردایەتی كورد
قوسه‌ى یاسریی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر لیستى سائیروون، ڕای گه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ ڕهوتهكهى عه‌ممار حه‌كیم تائێستاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و دیدار و گفتوگۆ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و باره‌یه‌وه بگه‌ین به ئه‌نجام".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئیئتیلافی (نه‌سڕ) به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و (ڕه‌وتى حیكمه) به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم، نزیكترن له لیسته‌كانى تره‌وه له (سائیروون).
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و كورسییانهى (سائیروون) و (نه‌سڕ) و (حیكمه) به‌ده‌ستیان هێناوه، ئه‌و كوتله پهرلهمانىیه گه‌وره‌یه دروست ناكات كه بتوانێت به‌ته‌نها حكوومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه: "ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نى تردا هاوپه‌یمانێتى پێكبهێنین".
ئاشكراشی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، په‌یوه‌ندیی به لیسته براوه‌كانى كورد و سوننه‌وه ده‌كه‌ن. هاوكات به‌دووریشی زانى له‌گه‌ڵ لیسته‌كانى نوورى مالیكی (ده‌وڵه‌تى یاسا) و هادى عامری (فه‌تح)، ڕێكبكه‌ون.
باس‌نیوز
