سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق کرد

 	 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق کرد
سەرۆك مەسعوود بارزانی و ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی، دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەروەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان خسته‌ ه‌بر باسه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شەممە ١٩ـی ٥ـی ٢٠١٨، لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەڵلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەورەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
kdp-
Top