هەولێر.. خشتەیەکی نوێ بۆ پێدانی کارەبا لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاندرا
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، خشتەی 15 رۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان بۆ پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانیان دیاری کردووە، کە لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی پێویستە لەسەریان کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بدرێتە هاووڵاتییان.
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەپێی ئەو خشتەیە، لەو کاتانەی کە کارەبای نیشتمانی دەبڕێت، پێویستە لەسەر مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر، 12:00ی نیوەڕۆ تاوەکو 5:00ی ئێوارە و لە کاژێر 6:00ی ئێوارە تاوەکو 4:00ی بەرەبەیان موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەنە هاووڵاتییان.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە هەر خاوەن موەلیدەیەکیش پابەند نەبێت بەو خشتەیەوە بەرپرسیار دەبێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگرنەبەر.
ئاشکراشی کردووە، کە ئەو خشتەیە تەنیا بۆ 15 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانە و رەنگە دواتر خشتەکە بگۆڕدرێت.
باسنيوز
