سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق کۆبوویەوە
ئەمڕۆ شەممە 19\5\2018، سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان، هەورەها ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لەماوەی رابردوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی لایەنە عێراقییەکان، پەیوەندیان بە سەرۆک بارزانی کردووە و لەگەڵیدا کۆبوونەوەتەوە و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردنیان تاوتوێ کردووە.
باسنيوز
