کەمال کەرکووکی: لە عیراق هیچ حزبێک بە تەنیا هێندەی پارتی کورسی بەدەست نەهێناوە
دکتۆر کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە داوە، پارتی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان وەکوو حزب یەکەمە و ”ھیچ حزبێکی عێراقی و ھیچ حزبێکی کوردستانیش بەتەنھا بە قەد پارتی دیموکراتی کوردستان کورسییان نەھێناوە“.
ئەوەشی ڕوون کردووەوە کە پارتی لەسەر ئاستی عێراقدا بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕای گەیاندووە، وەکوو لیست لە پلەی چوارەم دایە، بەڵام ”پارتی لە لیستەکەیدا بە تەنیایە و ئەو سێ لیستەی لە ژمارەی دەنگ و کورسیدا پێش پارتی کەوتوون، لە چەند حزب پێک ھاتوون کە ئەگەر ئەو کورسییانەی بەدەستیان ھێناوە دابەشی سەر حزبەکانی ناو لیستەکەیان بکەی، ژمارەی کورسیەکانیان لە ژمارەی کورسییەکانی پارتی کەمترن“.
لە کۆتاییشدا کەمال کەرکووکی پیرۆزبایی ”ئەم سەرکەوتنە و سەرکەوتنە گرنگەکەی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستانی لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧“ لە گەلی کوردستان و ”سەرجەم پارتییەکان“ کرد.
باسنيوز
