ئومێد خۆشناو: ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی تاراوگە درۆیەكانی ئیرهابی فیكری بەتاڵ كردەوە
ئەمڕۆ هەینی خۆشناو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "چه‌ند ساڵه جه‌ماعه‌تی ئیرهابی فیکری، به به‌رده‌وامی ده‌ڵێن گوایه کوردانی تاراوگه، هه‌موویان له ڕقی پارتی ئه‌و وڵاته‌یان بەجێهێشتووه و ژیانی غوربه‌ت و دووره‌وڵاتیان هه‌ڵبژاردووه، که‌چی ئێستە له ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌که‌وێت که پارتی ده‌نگی یه‌که‌می هێناوه و زۆرینه‌ی کوردانی تاراوگه پارتیان هه‌ڵبژاردووه".
هەروەها نووسیویەتی "پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه كە ده‌بێ جه‌ماعه‌تی ئیرهابی فکری پرسیار له خۆیان نه‌که‌ن؟ تا که‌ی و تا کوێ درۆ و چه‌واشه‌کاری بڕ ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاک کراون، ئه‌و پرسیاره له خۆیان نه‌که‌ن، خۆ ئێمه ده‌توانین جار جار، ماوه ماوه، بڕێک له چه‌واشه‌کارییه‌کان و ناڕاستییه‌کان و لێکدانه‌وه هه‌ڵه‌کانیان و کورتبینی و دونیابینی هه‌ڵه‌یان و درۆ و ناڕاستیه‌کانیان بیر بێنینه‌وه".
لە كۆتاییشدا دەڵێ ئێستە زه‌مه‌نی وه‌ستانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئیرهابی فکری، داوا لە لایەنگرانی پارتی دەكات ده‌ستیان لێ نه‌پارێزن، چونكە بە گوتەی ئومێد خۆشناو "جەماعەتی ئیرهابی فكری زۆر خه‌ته‌رن و مه‌ترسین بۆ ئاسایش و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی".
باس‌نیوز
