لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ قوربانیی لێ كەوتەوە
نەقیب كارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18/5/2018 لەسەر ڕێگای كەلار ـ ڕزگاری و لە نزیك بینای ئیدارەی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (بیجۆی ئێرانی و توێتا كامری) بە یەكیاندا كێشاوە و بەو هۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێك بریندار بوون".
گوتیشی "پاش ڕووداوەكە بریندارەكان بۆ چارەسەركردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار".
ڕوونیشی كردەوە "جگە لە زیانە گیانییەكان زیانێكی زۆر بەر هەردو ئۆتۆمبێلەكە و نەمامەكانی سەر شەقامەكە كەوتووە".
باسنیوز
