نوێترین زانیاری لەبارەی تەرمی ئەو ئافرەتەی دوای کوژرانی دۆزرایەوە

نوێترین زانیاری لەبارەی تەرمی ئەو ئافرەتەی دوای کوژرانی دۆزرایەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، کە تەرمی ئافرەتێکیان بە کوژراوی لە سنووری هەولێر دۆزیوەتەوە.



ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "کاتژمێر 4ی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە ڕێگای بێستانەی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەرمی ئافرەتێکیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە و ناناسرێتەوە".



گوتەبێژەکەی پۆلیس گوتیشی: "ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکە کردووە".










باسنیوز
Top