پۆلیسی هەولێر: ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر: ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە
ە رێگای هەولێر - بێستانە ژنێک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، گوللەیەک لەسەری دراوە و کوژراوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " کاژێر 4:00ـی رۆژی پێنجشەممە (17-5-2018) لە رێگای نێوان هەولێر - بێستانە تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە گوللەیەک بە سەریەوەیەتی".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو ژنە کێیە، تەرمەکەیشی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
rudaw -
Top