خه‌سرۆ گۆران: پارتى 25 كورسى مسۆگه‌ر كردووه و چاوی له 27 كورسییه
لە میانەی پرێسکۆنفرانسێکدا خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "پارتى هیچ ئه‌ندامێكى له كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هه‌ى بوو به گه‌له‌كۆمه دوور خرایه‌وه".
سه‌باره‌ت به كورسییه‌كانى پارتى له هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرایكرد، "له دهۆك 10 كورسى و له هه‌ولێر 8 كورسى و له سلێمانیش كورسییه‌ك مسۆگه‌ر كراوه و 6 كورسیش له مووسڵ به‌ده‌ست هاتوون".
خه‌سرۆ گۆران ره‌خنه‌شى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى گرت و گوتى: "گومانمان له ئه‌نجامى پرۆسه‌كه هه‌یه و داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان له سلێمانى ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى ره‌سمى هه‌ڵبژاردن، خه‌سرۆ گۆران گوتى: "سبه‌ى كۆمیسیۆن ده‌توانێت رێژى ده‌نگه‌كان له كۆى 99%ى ده‌نگه جیاكراوه‌كان رابگه‌یه‌نێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "پارتى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له ده‌نگدانى تایبه‌ت یه‌كه‌م بووه" و چاویشى له‌وه‌یه ژماره‌ى كورسییه‌كانى بگاته 27 كورسى و ره‌تیشیكرده‌وه، "ئه‌مجاره پارتى هیچ كورسییه‌ك ببه‌خشێته لایه‌نه‌كانى دیكه".
kdp _
