زیانلێكه‌وتوانى باران بارین و لافاوى سۆران هاوكارى كران
ئه‌شقى مه‌لا، به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، رايگه‌یاند: ”به‌پێى ئه‌و ئیمكانیاتهى له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه، هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێكردووه، بۆ گه‌یاندنى برێك كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ ئه‌و خانه‌واده شه‌هیدانه‌ى سنووره‌كه‌مان، كه له هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هۆى باران بارین و دروستبوونى لافاو ئاو چووبویه ناو ماڵه‌كانیان و زیانى زۆرى مادیان به‌ركه‌وت بوو".
به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە سه‌ره‌ڕایى پێشكه‌شكردنى هاوكاریه‌كانمان، هیوادارین بتوانین له داهاتووشدا ئاوڕى زیاتر له‌و خانه‌واده سه‌ربه‌رزانه بده‌ینه‌وه و ده‌ستى زیاترى هاوكاریان بۆ درێژ بكه‌ین“.
باسنيوز
