جەعفەر شنگالی: پارتی زۆربەی دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت

جەعفەر شنگالی: پارتی زۆربەی دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت
بەرپرسی مەکتەبی هەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال رایگەیاند، پارتی زۆربەی دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت.

جەعفەر شنگالی، لە لێدوانێکی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا گوتی:'' ئێستا دەست بە جوداکردنی دەنگی ئاوارەکان کردووە و بە پێی زانیارییەکانی ئێمە پارتی زۆربەی زۆری دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت، چونکە خەلک بروای بە پارتیە دەنگیان داوەتێ.

گوتیشی:'' بە پێی زانیاری و داتەکانمان پارتی زیاتر لە ٧٠% دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهینیت و نازانین چەند کاندید لە لقی شنگال سەردەکەون چونکە دەنگی ئاوارەکان هاوسەنگی دەنگەکان دەگۆردڕیت و بەڵام بە دڵنیایەوە دەنگی پارتی زیاتر دەبن.

بەرپرسی مەکتەبی هەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتیشی:'' ئێمە لە لقی شنگال ٣١ کاندیدمان هەبووە و ئیستا نازانینن لێ سەردەکەوێت بەڵام ئەو دەنگی ئاوارەکانی ٥١ هەزار کەسن و دەنگی زیاتر بۆ کاندیدەکانمان دەبن.

لەبارەی دەنگی پارتی لە نێو شنگالیش، شنگالی دەڵێ، حەشدی شەعبی زۆر گوشار لە خەلکی شنگال کردووە و رێگە بە کاندیدەکانیشمان نەدەدا بانگەشەی خۆیان لە شنگال بکەن کەچی پارتی لە نێو دەستەڵاتی حەشدی شەعبیشدا دەنگی هێناوە.
kdp-
Top