ژمارەیەك سەركردەی عێراقی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوێ دەكەن
لە ڕۆژانی سێشەممە 15\5\2018 و چوارشەممە 16\5\2018، هەریەكە لە سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر و فواد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا سەركردەكانی عێراقی، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتیان لە سەرۆك بارزانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و بیروڕایان لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕ كردووە.
باسنيوز
