تەندروستیی هەولێر: هەواڵەکانی بوونی نەخۆشیی ئیبۆلا بێ بنەما و دەنگۆن
لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێردا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/5/16 ، هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر و تیمە پسپۆڕییەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە لێکۆڵینەوە و پشکنین دەکەن، دەرەنجام هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی ئیبۆلا دەرنەچووە، بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستکردنەوە، نموونەکانی خوێن ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندیی بەغدا کرا، دوای دووبارە پشکنینەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ دڵنیا کراینەوە کە هیچ حاڵەتێکی ئەم نەخۆشییە نییە و پشکنینەکان نیگەتیڤە".
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەی تەندروستیی هەولێردا هاتووە، بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە تەنیا پڕوپاگەندەی بێ بنەمایە و دروستکردنی دڵەڕاوکێیە و ئەم دەنگۆیە ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی هەرکەس و لایەنێک دەکەین کە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی زانستی و تاقیگەیی هەڵبستێت بە بڵاوکردنەوەی ئەم پڕوپاگەندانە و لە کۆتاییدا هیوای تەندروستیی باش بۆ هاووڵاتیان دەخوازین.
بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
16ی ئایاری 2018
باسنیوز
