بەرشەلۆنە کێشەیەکی دیکەی بۆ زیاد بوو
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی داھاتوو رووبەرووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە ئەگەر بەخێرایی چارەسەری نەکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، سێرجیۆ بۆسکێس داوای لەبەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردوە لە ماوەی داھاتوو گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکەنەوە و مووچەکەشی بۆ زیاد بکەن ، ئەگەر نا لەھاوینی داھاتوو یانەی کەتەلۆنی جێدەھێلێت.
لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێشبینی ئەوە کێشەیەیان نەدەکرد ، چونکە ئەوان خەریک بوون بە نوێکردنەوەی بۆندی ئۆمتیتی و ھەوڵدان بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەنتوان گریزمان .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن بە زووترین کات داواکارییەکانی بۆسکێس جێ بەجێ بکەن , چونکە بۆسکێس یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکە و ئەستەمە جێگەی پڕبکرێتەوە .
payamner -
