لە ھەولێر منداڵێک بە شێوەیەکی جەرگبڕ گیان لەدەست دەدات
لە ھەواڵێکدا پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی ئیسکان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا منداڵێک بە ناوی (نازە کاوە محەممەد) تەمەن (۳) ساڵ، لەماڵەکەی خۆیان لە شوقەکانی ئیسکان لە نھۆمی ١٣ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە.
payamnr _
