گەمارۆكان ھەناردەی نەوتی ئێرانی بە بری 500 ھەزار بەرمیل كەمدەكاتەوە

گەمارۆكان ھەناردەی نەوتی ئێرانی بە بری 500 ھەزار بەرمیل كەمدەكاتەوە
میدیا فەرمیەكانی ئێران ئاشكرایان كردووە كە گەرانەوەی گەمارۆكان بۆسەر ئێران ھاوكات لەگەڵ سەپاندنی ژمارەیەك گەمارۆی دیكەی نوێ، دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی راستەوخۆ نەوتی ئێرانی بە ئامانجكردووە.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران لە ئێستادا نیگەرانیەكان لە كەمبوونەوەی بری ھەناردەكردنی نەوتی ئێران بە رێژەی 500 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادی كردووە.

ئاشكرا كردنی ئەو بابەتە لە كاتێكدایە كە لە ساڵی رابردووەوە ھۆشداری بە ئێران دراوە لە ئەگەری گەمارۆ خستنە سەر نەتی ئێران و دوای كشانەوەی لە رێككەوتنەكەش سەرۆكی ئەمریكا بە ئاشكرا رایگەیاندوە كە یەكێك لە ئامانجەكانیان بەرتەسك كردنەوەی چالاكی ئابووری ئێران لە بواری بازرگانیكردن بە نەوت دایە.


payamner -
Top