لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی دیاری كرد

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی دیاری كرد
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

(کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى بینینى مانگ بۆ دیارى کردنى یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆز 1439ک)

ئێواره‌ی ئەمرۆ سێ شەممە بەروارى 2018/5/15 زایینى بەرامبەر بە 29شعبانى 1439کۆچى لیژنەى باڵاى بینینى مانگ بۆ دیارى کردنى یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆز لەوەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى کۆبووەوە، وە بەپشت بەستن بە بەڵگە شەرعى و زانستییەکانى بینینى مانگ و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتییەکانى سەر بەوەزارەتمان و لەبەر نەبوونى بەڵگەى شەرعى تایبەت بەبینینى مانگ، لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان رایدەگەینێ کە سبەینێ 2018/5/16 کەدەکاتە رۆژى چوارشەممە تەواو کەرى مانگى شەعبانە و رۆژى پێنج شەممە 2018/5/17 یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆزە.

بەم بۆنەیەوە بەناوى وەزارەتى ئەوقاف وکاروبارى ئایینیەوە پیرۆزبایى خۆمان ئاراستەى سەرجەم مسوڵمانان و هاونیشتیمانیانى و کوردستان و جیهان دەکەین، پیرۆز بایەکى تایبەت ئاراستەى پارێزەرانى خاک و نیشتیمان برایانى پێشمەرگە و هەموو ئەوانەى پارێزەرى ووڵاتەکەمانن دەکەین، ئومێدەوارین هاتنەوەى مانگى رەمەزانى پیرۆز ئەمساڵ ببێتە هەوێنى یەکریزى و تەبایى گەلەکەمان وهەموو پێکهاتەکانى کوردستان.

دووبارە پیرۆز بێت هاتنەوەى مانگى پیرۆزى رەمەزان ،هەزاران سڵاو بۆ گیانى شەهیدانى رێگاى رزگارى کوردستان.



والسلام علیکم ورحمەالله وبرکاتە

لیژنەى باڵاى بینینى مانگ

29ی شه‌عبانى 1439کۆچی به‌رامبه‌ر به‌ 15ی ئایاری 2018 زایینی
payamner -
Top