"له سنووری ئاكرێ حه‌وت هه‌زار ده‌نگی پارتی زیادی كردووه"
به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاكرێ، سه‌باح به‌یتوڵڵا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌نگه‌كانی ئێمه له سنووری لقی نۆ زۆر باش بوو و زیادی كردووه، چونكه له ساڵی 2014 ده‌نگی ئێمه 56% بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ 60% زیادی كردووه، كه ئێمه 56 هه‌زار ده‌نگمان هه‌بوو ئێستا بووەته 63 هه‌زار ده‌نگ."
سه‌باح به‌یتوڵڵا گوتی: "16هه‌زار ده‌نگی ئێمه بۆ كاندیدانی لقی یه‌ك ڕۆیشتوونه، ئه‌گه‌رنا هه‌ر چوار كاندیدی ئێمه له سنووری لقی نۆ ده‌رده‌چوون، به‌ڵام ئێستا یه‌ك كاندیدمان ده‌رچووه كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، ئه‌ویش د. ڤیان سه‌بری كه سه‌رۆكی لیست بووه."
به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاكرێ ڕوونیشی كرده‌وه: "هه‌رسێ كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ی ئێمه‌ش ده‌نگی زۆریان هێناوه كه هیچیان له 10هه‌زار ده‌نگ كه‌متری نه‌هێناوه و یه‌كێكیشیان 13هه‌زار ده‌نگی هێناوه."
به‌یتوڵڵا ڕاشیگه‌یاند: "ڕاسته هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بوو له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی لێی ڕازی بووین."
kdp -
