سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە سەدر کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥\٥\٢٠١٨، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی موقتەدا سەدر، ھەر یەکە لە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لیستی حزبەکەی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و دووەمی لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا بەدەستھێناوە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ پیرۆزبایی کردن پەیوەندییان بە موقتەدا سەدرەوە، کردووە و بەبۆنەی سەرکەوتنی ھاوپەیمانی سائیروون کە سەدر پاڵپشتی دەکات پیرۆزباییان لە موقتەدا سەدر کردووەو ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەماحەتی موقتەدا سەدر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕیووە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی سائیروون لەگەڵیان ئەنجام داوەو داوای لە خوای گەورە کردووە برایەتی نێوان گەلانی عێراق پتەوتر بکات و خۆشەویستی نێوان سەرجەم پێکھاتە و ئیتنیک و تائیفەکانی عێراق بەھێزتر بکات.
باسنيوز
