قایمقامی هەولێر رێنماییەكانی مانگی رەمەزانی ڕاگەیاند
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا كە تایبەت بوو بە ئامادەكارییەكان بۆ مانگی رەمەزان رای گەیاند، بەبێ هیچ زیادكردن و مۆڵەتێك كە ساڵانی رابردوو لەڕێگەی پارێزگاوە دەكرا، خاوەن چێشتخانەكان دەتوانن خواردنگەكانیان بكەنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە مەرجی كردنەوەی خواردنگەكان تەنیا داپۆشینی شوێنی خواردن و خواردنەوەكە و هێشتنەوەیەتی بە درێژایی ڕۆژانی جەژن لە چەند ساڵی رابردوودا سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە رۆژانی جەژندا، گرفتی كەمیی خواردنگە لەناو شاردا هەبووە".
سەبارەت بە خواردنەوە كحولییەكانیش قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕوونی كردەوە: "لە چێششتاخانە چوار ئەستێرەیی و پێنج ئەستێرەییەكان ئاساییە، بەڵام دووكانەكان بە هیچ شێوەیەك رێگەی كردنەوەیان بە درێژایی مانگی رەمەزان پێ نادرێت".
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر باس لەوەش دەكات كە لیژنەكانی قایمقامیەت بە درێژایی مانگی ڕەمەزان چاودێریی دۆخەكە دەكەن و هەر كەس و لایەنێك رێنماییەكان پێشێل بكات رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە.
باسنيوز
