ئەوقاف ئاگادارییەک لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاو دەکاتەوە

 ئەوقاف ئاگادارییەک لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاو دەکاتەوە.



لە ئاگادارییەکەدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەکە بڵاو کراوەتەوە، داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15/5/2018 ”بە بەڵگەی شەرعی“ مانگی بینی، با یەکەی ئیداریی ناوچەکەی ئاگادار بکاتەوە.



لە مانگی رەمەزاندا، کە بە رۆژژمێری کۆچی دیاری دەکرێت، موسڵمانان لە بەرەبەیانەوە تا ئێوارە خۆیان بە دوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوەی هیچ شتێک، کە ئەرکێکی بنەڕەتیی ئاینی ئیسلامە لەسەر موسڵمانان.





باسنیوز
Top