ئه‌ردۆغان: كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كوردی توركیا و سووریا نییه
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له دیمانه‌یه‌كیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا كرد و گوتیشی كێ بردییه‌وه رێزی لێ ده‌گرین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بەوەدا كە نه له سووریا و نه له توركیا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كورد نییه.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (BBC)ــی ئینگلیزی، ئه‌ردۆغان پێیوایه توركیا له رووی ئابوورییه‌وه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی ناوه، ئێستە توركیا یه‌كێكه له 10 وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌رووی ئابوورییه‌وه.
ئه‌و پروپاگندانه‌شی ره‌ت كردەوە كه باس له دیكتاتۆربوونی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن و گوتی له هه‌ڵبژاردن كێ بردییه‌وه رێزی لێ ده‌گرین.
گوتیشی "ئێمه كێشه‌كمان له‌گه‌ڵ كورد نییه، له سووریا و له توركیا كورد برای ئێمه‌ن. كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌یه، ئه‌وان به لای ئێمه‌وە تیرۆریستن و دژایه‌تیان ده‌كه‌ین".
په‌یوه‌ندی ئابووری له نێوان توركیا و به‌ریتانیا ساڵانه 17 ملیار دۆلاره، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بەوە دا كە به نیازن قه‌باره‌ی ئالوگۆڕی بازرگانی زیاتر بكه‌ن.
bas news -
