هێمن هه‌ورامی: پارتی له ئه‌ورووپا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رپرسی بانگه‌شه‌ی پارتی بوو له ئه‌ورووپا ده‌ڵێ پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له ئه‌ورووپا به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ژماره و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌داوه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پیرۆزبایی له ئه‌ندام و لایه‌نگر و ده‌نگده‌رانی پارتی كردووه.
هه‌ورامی نووسیویه‌تی"بە ناوی خۆم و هەڤالانی لقی ٦ و لقی ۷ و تیکرای لیژنە ناوچەکان و ریکخراو و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە دەرەوەی وڵات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک بارزانی و تیکرای هەڤالانی پارتیمان دەکەین بۆ تۆمارکردنی سەرکەوتنی گەورەی پارتی لە تاراوگە".
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پارتی له تاراوگه براوه‌ی یه‌كه‌م بووه.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق به‌فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی له پارێزگاكانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ڕانه‌گه‌یاندووه.
bas news-
