کۆنگرەی ئاستانە ٩ دەستی پێ کرد

کۆنگرەی ئاستانە ٩ دەستی پێ کرد
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ڕایگەیاند، بۆ چارەکردنی کێشەی سووریا کۆنگرەی ئاستانە ٩ لە شاری ئەستانەی پایتەختی کازاخستان دەستی بە کارەکانی کرد.



لە نووسراوەی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستاندا ئەوەیش هاتووە، کێشەکە لە نێوان وڵاتانی ڕووسیا و تورکیا و ئیراندا باس دەکریت بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک.



چاودیرانی سیاسی پێان وایە ئەم کۆنگرەیە چارەی کێشەی سووریا ناکات، چونکە چەندین کۆنگرە بەستراون، هیچیان لە هاوکێشەکە نەگۆڕی و کێشەی سووریا بەرەو گرژیی زیاتر ڕۆیشت.



هەر لە نووسراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، ستیڤان دی مسیتۆرا، ناردراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشکداری کۆنگرەکە دەبێت.



هەر ئەمڕۆ ناردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری حکوومەتی سووریا، بەشار جەعفەری دەگاتە ئەستانە بۆ پشکداریکردن لە کۆنگرەکەدا. ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، ئەوان وەک چاودێر پشکداری کۆنگرەی ئەستانە نابن .
kdp-
Top