نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرگ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن تاوتوو ده‌كه‌ن

 	 نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرگ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن تاوتوو ده‌كه‌ن
سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرگ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنیان تاوتوو کرد و لە دیدارەکەدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دیموكراسیه‌ی ئه‌نجامیان دا،‌ به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا، به‌ پێویستیشیان زانی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق هه‌بێت.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
له‌ دیدارێكدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دیموكراسیه‌ی ئه‌نجامیان دا،‌ به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا، به‌ پێویستیشیان زانی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق هه‌بێت و په‌رله‌مانتاره‌كانیان جه‌خت له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه‌.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ ڕێژه‌ی به‌شداریی‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، زۆر زیاتر بوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌بێ لایه‌نه‌ براوه‌ عێراقی و كوردستانییه‌كان دانوستانی‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستپێبكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و دیدی بۆ ئێستا و داهاتووی عێراق هه‌بێت و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانییه‌كانیش به‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان تیادا هه‌بێت‌.
تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
kdp-
Top