لازیمە یوسف: سەرەڕای گوشارەکانی حەشد لە شنگال کەچی پارتی دەنگی زۆری هێناوە
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شنگال بە هەموو هەوڵێکەوە دەیانەوێت نفووزی پارتی لە هەموو ناوچەکەدا و بەتایبەت لە شنگال کەم بکەنەوە و خەڵکی شنگال زۆر لێیان بێزارن و چەندین جار بە ڕیگای فەرمیدا و لە ڕێی ئیدارەی قەزای شنگالەوە داوایان کردووە شنگال بەجێ بهێڵن، کەچی خۆیان بەسەر شنگالدا سەپاندووە.
لازیمە یوسف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەشدی شەعبی و هاوئاوازەکانی لە شنگال هەموو هەوڵێکیان دەدا پارتی لە نێو قەزای شنگال دەنگ نەهێنێت، کەچی خەڵک گوێیان بەو گوشار و هەڕەشانەی حەشدی شەعبی نەدا و دەنگیان دایەوە بە پارتی."
حەشدی شەعبی هێزێكی شیعەمەزهەبە و بە فتوای مەرجەعیەتی باڵای شیعی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دامەرزاوە، كە لە ٦٧ فەسیلە پێك دهێت و لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦یش، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر دا و كردیانە بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق.
kdp-
