دوو بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لەسێدارە دران

 دوو بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لەسێدارە دران
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی مافی رمۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گرتووخانەی انوەندیی ورمێ دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.



لەمبارەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/5/14 دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی (خەلیل ئاگووش) خەڵکی ماکۆ و سوهەیل میربەخش خەڵکی ورمێ لە گرتوخانەی ناوەندیی ئەو شارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.



بەپێی زانیاریی هەمان سەرچاوە ئەو دوو بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.



خەلیل ئاگووش لە ساڵی 2012 و سوهەیل میربەخش لە ساڵی 2014ەوە لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ دەستبەسەر بوون.





باسنيوز


Top