خۆپیشانده‌رانی كه‌ركووك رێگه ناده‌ن سندووقه‌كانی ده‌نگدان بگوازرێنه‌وه به‌غدا
به‌گوێره‌ی سایتی "به‌غدادولیه‌وم"، خۆپیشانده‌ران چادریان له‌به‌رده‌م كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌یه‌كی شاری كه‌ركووك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا هه‌ڵداوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سندووقانه ناده‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردن به‌ده‌ست ئه‌نجامبدرێت و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، رێگه به گواستنه‌وه‌ی سندووقه‌كان ناده‌ن.
k24-
