گەنجێك گیان لەدەستدەدات و تۆمەتباری ڕووداوەكەش دەستگیردەكرێت

گەنجێك گیان لەدەستدەدات و تۆمەتباری ڕووداوەكەش دەستگیردەكرێت
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ لەسەر پردی دەباشان ئۆتۆمبێلێك گەنجێكی تەمەن ١٦بۆ ١٨ ساڵ دەشێلێت و دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.



راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنێ شەممە ١٢-٥-٢٠١٨ ، لەسەر پردی دەباشان ئۆتۆمبێلێك گەنجێكی تەمەن ١٦بۆ ١٨ ساڵ دەشێلێت و دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات، تۆمەتبار (ج ، ع ، ع ) كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە بەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ ڕاگیراوە،



پۆلیسی سلێمانی ئەوشی خستەروو، کە بەهۆی ئەوەی گەنجەكە هیچ ناسنامەیەك یاخود هۆكارێكی پێ‌ نەبووە بۆ ناسینەوەی تا ئێستا نازانرێت ناوی چییەو دانیشتوی چ شوێنێكە و خانەوادەو كەس و كارەكەی نەدۆزراوەتەوە .



راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکرد، کە لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە بۆ ڕوداوەكە كراەوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە .
bas news -
Top