پارتی له مووسڵ ٦ كورسی به ده‌ست دێنێ و، چاوه‌ڕوانی كورسیی كۆتای شه‌به‌كیشه
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ، رايگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراون و ده‌نگه‌كانی سنووری مووسڵ هه‌ندێك په‌رشوبڵاوه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێك له ده‌نگه‌كان له مووسڵ و به‌شێك له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و به‌شێكیش له‌ناو ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌ش كورسی به ده‌ست دێنین.''
عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب گوتیشی، ''بۆ كورسیی كۆتای شه‌به‌كیش كێبڕكێیه‌كی توند هه‌یه و گه‌شبینین كه كورسیی كۆتای شه‌به‌كیش بۆ ئێمه بێت، هه‌رچه‌نده زۆر رێگری له ده‌نگده‌ران كراوه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.''
KDP
