تورکیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک نیگەرانە

 تورکیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک نیگەرانە
حکوومەتی تورکیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە سنووری پارێزگای کەرکووک نیگەرانە و پێیوایە پێکهاتەی تورکمان لە شارەکە بە یەکجارەکی پەراوێز دەخرێن.

بەپێی هەندێک سەرچاوە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممە 12/5/2018، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک بڵاو کرایەوە کە ئەو هێزانەی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن، سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، حکوومەتی تورکیا بە تەواوی لەو ئەنجامانە نیگەران بووە.

سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەرنەچوونی لیستە تورکمانییەکان و باڵادەستبوونی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە پێکهاتەی تورکمان. زیاتر تورکیای نیگەران کردووە.

هاوکات تورکیا لەوەش نیگەرانە کە کەرکووک بە یەکجاری دەکەوێتە ژێر دەستی ئێران و گرووپە شیعییەکان و دۆخی نوێی شارەکە هیچ حیسابێک بۆ تورکمانەکان نەکات.







باسنيوز
Top