لە كەركووك قەدەخەكردنی هاتوچۆ راگەیەندرا
ئەمشەو دوای گەمارۆدانی ئۆفیسی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەلایەن چەكدارانی حەشدی شیعیەوە، قەدەخەكردنی هاتوچۆ لە كەركووك راگەیەندرا.
میلیشیاكانی حەشدی شیعی، كۆمسیۆنەكەیان بە ساختەكاری لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تۆمەتبار كردووە و بەم هۆیەوە گەمارۆیان داون.
لەلایەكی دیكەوە هێزە ئەمنیەكانی كەركووك بەهۆی ڕێگری لە ئاژاوە و شەڕ لەنێو شارەكەدا، قەدەخەی هاتوچۆكردنی راگەیاند.
بەپێی سەرچاوە ئاگەدارەكان، چەكدارانی سەر بە لیستی فەتحی حەشدی شیعی بەسەرۆكایەتی هادی عامری، ئۆفیسی كۆمسیۆنەكەیان گەمارۆ داوە. بەم هۆیەوە پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت داوای لە سەركۆماری عێراق و سەرۆكی حكوومەت كردووە بەهانای شارەكەوە بچن.
ئەم دۆخە لە كاتێكدایە هێزەكانی دژە لاهور جەنگییش لە سلێمانی گەمارۆی گردی زەرگەتەی سەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕانیان داوە.
bas news-
