22 كاتژمێری تر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رادەگەیەندرێ
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند 24 كاتژمێر دوای تەواوبوونی دەنگدانەكان، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەكرێتەوە.
ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رايگه‌ياند ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌ی 24 كاتژمێر له كۆتاییهاتنی ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كە كۆمسیۆن ئه‌مشه‌و هیچ ئه‌نجامێكی به‌رایی ئاشكرا ناكات.
هەروەها گوتی سبه‌ی يه‌كشه‌ممه ده‌وامى فه‌رمى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى گرێبه‌ست و نووسينگه‌ى نيشتمانى و ناوه‌نده‌كانى تۆماركردنه.
به‌دران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له (22) ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سف كرد.
bas news-
