لە ناحیەی قەرەتەپە بۆ دەنگدان ڕێگری لە هاووڵاتییانی کورد دەکرێت

 لە ناحیەی قەرەتەپە بۆ دەنگدان ڕێگری لە هاووڵاتییانی کورد دەکرێت
بەرپرسی ناوچەی پارتی لە ناحیەی قەرەتەپە ڕای دەگەیەنێت، لە سنوورەکەدا بۆ دەنگدان ڕێگرییەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد دەکرێت، هەروەها کادیرەکانی ئێمەش هەڕەشەیان لێ دەکرێت.

کەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە ناحیەی قەرەتەپه ڕايگەیاند: "هەموو ئەو هێزانەی لە سنوورەکەدان میلیشیای حەشدی شەعبین جا لەژێر هەر ناونیشانێکدا بن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگرییەکی زۆر لە هاووڵاتییان دەکرێ بۆ دەنگدان و لەناو قەرەتەپە ڕێگرییەکانیش بەردەوامن، لە دەرەوەی شارۆچکەکەش بۆشاییەکی ئەمنیی زۆر هەیە".

ڕوونیشی کردەوە: "بە تەلەفۆن و کورتەنامە هەڕەشە لە کادیرێکی پارتیش کراوە، کە تورکمانی شیعەیە و پێیان گوتووە: "تۆ دەنگ بۆ کوردەکان کۆ دەکەیتەوە، بۆیە بە سزای خۆت دەگەیت"، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی لەسەر ژیانی ئەو ئاوارانە هەیە، کە لە دەرەوەی قەرەتەپەن و دێن بۆ دەنگدان".








باسنيوز
Top