به هۆی ئازاردانییه‌وه له لایه‌ن حەشدی شەعبی، پێشمەرگەیەك ١٥ رۆژە بێهۆشە
خوڕشید سەعید کەسێکی نزیکی پێشمەرگە بێهۆشه‌كه‌یه و، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت ''رێبەر ده‌یه‌وێ بجێت له باشیک كارتی ده‌نگدانی وەربگرێته‌وه، به‌ڵام له ڕێگا حەشدی شەعبی دەستگیری دەکەن و سوکایەتی پێی دەکەن. چاوەکانی گڕێ دەدەن و لەسەر پێیەک ده‌یوه‌ستێنن و به جۆری دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ئازاری ده‌ده‌ن، ڕاستییه‌كه‌ی هیچ شوێنه‌وارێكی ئازاردانی جه‌سته‌یی لێ دیار نییه، بەڵام جەستەی دەلەرزێت.''
ئه‌و خزمه‌ی رێبەر تاهیر خوڕشیدی پێشمه‌رگه گوتیشی، ''پێیان گوتبوو تۆ شەڕی پردێت کردووە و ناوت لای ئێمه هه‌یه، دیاره دوای ئازاردانی ئازدیان كرد، به‌ڵام كه گه‌ڕایه‌وه، به هۆی له‌رزینی به‌رده‌وامه‌وه ڕەوانەی نەخۆشخانەمان کرد و ١٥ رۆژە لە نەخۆشخانەدا بێهۆشە.''
وه‌ك ئه‌و خزمه‌ی پێشمه‌رگه‌كه ده‌ڵێ، ''نازانین بۆ وای لێهاتووە،به‌ڵئم گومانمان زۆرە کە حەشد دەرزییان لێی دابێ یان ده‌رمانێكی وایان دابێتی. چونكه ماقووڵ نییه له خۆڕا بێهۆش بكه‌وێ.!''
ڕیبەر محەممه‌دد خوڕشید تەمەن ٣٠ ساڵ، پێشمەرگەی لقی ١٤ مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستانه، پاش ده‌ستگیركردن و ئازاردانی به ده‌ست حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ١٥ ڕۆژه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
حه‌شدی شه‌عبی، كه هێزێكی میلیشیایی شیعه‌مه‌زهه‌به، له پاش ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه و به هۆی خیانه‌تی تاقمێكی نێو لایه‌نێكی سیاسیی كوردستانیی ناسراوه‌وه، ٤٣%ی خاكی باشووری كوردستانی داگیر كردووه.
عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی ١٤ پارتی لە مووسڵ، ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و میلیشیایه بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، ''ئەمە یەکەم جار نییە حەشدی شەعبی وای بەسەر خەڵک و لایەنگرانی پارتی هێناوه و، حەشدی شەعبی له ئازاردانی کادیر و لایەنگرانمان سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه و سوکایەتییشیان پێ دەکات.''
گوتیشی، ئەو پێشمەرگەیه‌ش یەکێکە لە قوربانییه‌كان.
هاوكات بەرپرسی پێوەندییەکانی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، شێخ محێدین مزووری ده‌ڵێ، ''له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به تایبه‌ت چه‌كدارانی لیوای 30حه‌شدی شه‌عبی كه هیی حه‌نین قه‌دۆیه هه‌روه‌ها و لیوای ره‌یان كلدانی چوونه‌ته سه‌ر ماڵان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوونه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به كاندیدانی لیستی ١٨٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی كۆتای كوردانی شه‌به‌ك بده‌ن.
شێخ محیه‌دین مزووری بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "بە خەڵکیان گوتووە دەزانین ئەگەر بێت و دەنگتان بۆ پارتی دابێ، دواتر لێپێچینەوه‌تان لەگەڵ دەکەین.''
مزووری ده‌ڵێ، مه‌به‌ستی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بۆ ئەوەیه خەڵک بترسێن و ئیدی دەنگ بە پارتی نەدەن، جیا له‌وه جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگری پارتی لە رێگەی ئەنجوومەنی گوند و شارۆچکەکانیشه‌وه هەڕەشەیان لێ کراوە، بەڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، ''سەرەڕای ئەمەیش خەڵکی هه‌ر دەنگ بە پارتی دەدەن.''
kdp -
